AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٨ ١٣:٢٣

لە مەودای ٧٣ ساڵی تیشکی وەستاون؛

٣ گۆیی نوێ لە نزیکی کۆمەڵەی هەتاو دۆزرانەوە

٣ گۆیی نوێ لە نزیکی کۆمەڵەی هەتاو دۆزرانەوە

لێکۆڵەران سێ گۆییان لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو دۆزیوەتەوە کە لە مەودای ٧٣ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە جێیان گرتووە. یەکێک لە ئەو گۆیانە گەورەیە و دوو گۆی دیکەش گازی و هاوشێوەی نێپتۆنن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، ناسا سێ گۆی نوێی دۆزیوەتەوە کە لە کۆمەڵەیەک لە مەودای ٧٣ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە جێیان گرتووە.

ئەو گۆیانە لە دەور هەسارەیەکی زۆر بچووکی پیر دەخولێنەوە کە ناوی TOI-۲۷۰ یە. ئەوان لە ڕیزی بچووکترین و نزیکترین گۆیەکان لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو بە زەوییەوەن کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە.

ئەو گۆیانە بە کەڵک وەرگرتن لە تێلێسکۆپی گەردوونی TESS دۆزراونەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی بۆ دۆزینەوەی ئەو گۆیانە کە بە دەور هەسارەکانی نزیک زەوی دەگەڕێن، نێردرایە ئاسمان.

News ID 27672

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha