بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین فێستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستان رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) لە هۆڵی ئیدارەی ئیرشادی شاری سنە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی گەشەی کتێب و کتێب خوێندنەوەی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان و فەرماندار و بەرپرسانی شاری سەقز و هونەرمەندان و نووسەران و داهێنەرانی پارێزگا، بە ناساندنی کەسانی هەڵبژاردە و شیاوی ڕێزنان کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.
بە وتەی بەڕێوەبەری دووهەمین فێستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستان، ئەم فێستیڤاڵە لە پێناو پاڵپشتی لە نووسەران، وەرگێڕان، داهێنەران و بڵاوکەرەوەکانی پارێزگا و بۆ پاراستن و بەرزکردنەوەی شوناسی فەرهەنگی بە هاوکاری ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان، لە دووهەمین خولی کاریی خۆی پاش دوو قۆناغ داوەری ٢٢ بەرهەمی وەک بەرهەمی هەڵبژاردە و شیاوی ڕێزنان لە نێوان ٤٣٢ کتێبی بەشدار بوو لە ٤٦ بڵاوکەرەوەی پارێزگا، خەڵات کرا.
ڕەزا شەجیعی بە ئاماژە بە مەودای زەمانی ٨ ساڵە لە گەڵ یەکەم خولی ئەو فێستیڤاڵە کە لە شاری کامیاران بەڕێوە چووبوو، وتیشی: کتێبە بەشدار بووەکان بە سەر ١٢ ئایتێمدا کە بریتی بوون لە شیعر، چیرۆک و ڕۆمان، ڕەخنە و توێژینەوە، وەرگێڕانی ئەدەبی، هونەر و نژیارڤانی، مێژوو و جوگرافیا، زمانناسی و زمانی کوردی، شانۆنامە، ئایین و فەلسەفە، دەروونناسی و کۆمەڵناسی، یاسا و سیاسەت و ئەدەبی منداڵان، دابەش کران و لەمناوە ئەدەبی منداڵان زۆرترین و یاسا و سیاسەت کەمترین ئاستی بەشداریان بوو.
شەجیعی لیژنەی داوەرانی ئەم خولە لە فێستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستانی بە گوێرەی خوارەوە ڕاگەیاند: سۆران حسێنی و لەیلا ساڵحی لە بەشی ئەدەبی منداڵان، د.عەبدوڵڵا لەتیفپوور و د.محەمەد ڕەحیمیان لە بەشی چیرۆک و ڕۆمان، د.محەمەد یەعقووبی و د.بەدریە قەوامی لە بەشی شیعر، د.ئەحمەد ئەحمەدیان و وریا غەفووری لە بەشی وەرگێرانی ئەدەبی، ئەمجەد غوڵامی و د.نەجمەدین جەباری لە بەشی ڕەخنە و توێژینەوە، د.زانیار نەقشبەندی و د.مەنیژە میرموکری لە بەشی زمانناسی و زمانی کوردی، د.فارس باقری و بەختیار پەنجەیی لە بەشی شانۆنامە؛ د.ئازاد فەلاحی لە بەشی یاسا و سیاسەت، د.حەمیدڕەزا ئەردەڵان و فەردین سادقئەیووبی لە بەشی هونەر و نژیارڤانی، د.نەوید نەقشبەندی و د.کەیوان بولەندهیمەتان لە بەشی ئایین و فەلسەفە، د.فەرەیدوون نووری و د.محەمەد شێخ ئەحمەدی لە بەشی مێژوو و جەگرافی و د.نێعمەت عزیزی لە بەشی کۆمەڵناسی و دەروونناسی.
ئەنجامی داوەری:
ئا- هەڵبژاردەکان:
١- هونەر و نژیارڤانی:
- "ماڵە کۆنەکانی سنە" بەرهەمی ئیبراهیم زارعی
- "نژیارڤانی و داڕشتەی شاری سقز" بەرهەمی ڕەزا قادر بیگزادە
٢- مێژوو و جوگرافیا:
- "چاوخشاندنێک بە جوگرافیای سیاسیی کوردستانی عێراق" بەرهەمی مەحموود موبارەکشاهی
- "شەڕ و دیپلۆماسی لە سەر دابەش کردنی کوردستان" بەرهەمی ساڵح ئەمین پوور
٣- وەرگێڕانی ئەدەبی:
- "هەرا و تووڕەیی" بەرهەمی ویلیام فاکنێر لە وەرگێڕانی محەمەد ڕەمەزانی
٤- زمانناسی و زمانی کوردی:
- "زمان و وێژەی کوردی" بەرهەمی مەزهەر ئیبراهیمی و بەختیار سەجادی
- "وشەناسی زمانی کوردی" بەرهەمی سەعید کەرەمی
٥- ڕەخنە و توێژینەوە:
- "شانامەی کوردی؛ ڕووسەم و زووراو" بەرهەمی بێهرووز چەمەن ئارا
- "مێژووی ئەدەبی کوردی" بەرهەمی جەماڵ ئەحمەدی
٦- چیرۆک و ڕۆمان:
- "گابۆر" بەرهەمی سەید قادر هیدایەتی
٧- شیعر:
- "کراکە" بەرهەمی ڕەزا عەلیپوور
٨- ئەدەبی منداڵان:
- "دڕۆن خۆیان بشارنەوە" بەرهەمی مازیار حەسەنعەلی
- "ژیان چیه" بەرهەمی ئوسکار بێرنیفیه لە وەرگێڕانی کافیه جوانڕوودی
لە بەشەکانی شانۆ، ئایین و فەلسەفە، دەروونناسی و کۆمەڵناسی و یاسا و سیاسەت هیچ بەرهەمێک شیاوی خەڵاتی هەڵبژاردە دیاری نەکرا.
ب- شیاوی ڕێزنان:
١- هونەر و نژیارڤانی:
- "شوناسی فەرهەنگی و سینەمای کورد" بەرهەمی خوسرەو سینا
٢- مێژوو و جوگرافیا:
- "گۆڕانکارییەکانی گەڕووس لە میانەی شەری جیهانی یەکەم" بەرهەمی محەمەد مەریوانی
٣- وەرگێڕانی ئەدەبی:
- "مەم و زین" بەرهەمی ئەحمەد خانی لە وەرگێڕانی عەبدولخالق ڕەحمانی
- "چوارینەکانی بابا تاهیر" لە وەرگێڕانی ڕەحیم لوقمانی
٤- شانۆنامە:
- "سێ شانۆنامە بۆ منداڵان" بەرهەمی موفیدە مەزهەر
٥- دەروونناسی و کۆمەڵناسی:
- "کۆمەڵناسی ئایین" بەرهەمی خالید عەلیزادە
٦- ئایین و فەلسەفە:
- "سەرچاوە مەعریفییەکان لە بیرۆکەی ئاییندا" لە وەرگێڕانی زاهید وەیسی
٧- ڕەخنە و توێژینەوە:
- "پیشه کۆنهکانی شاری سنه" بەرهەمی فەرەیدوون حسێنپەناهی
٨- چیرۆک و ڕۆمان:
- "سەمفۆنی با" بەرهەمی جەبار شافعی زاده
٩- شیعر:
- "چارەکێ بۆ نسیان" بەرهەمی کماڵ ئەمینی
- "خۆرێک ئەدەمە بن دەستم" بەرهەمی یوونس حسێنی
١٠- یاسا و سیاسەت:
- "یاسای گەلان" بەرهەمی ئەسعەد ئەردەڵان
١١- ئەدەبی منداڵان:
- "چیروکی شی و شههی" بەرهەمی عەبدولحەمید و سۆران سەجادی
- "پەڵکە زێرینە" بەرهەمی فەرزاد حەسەن زادە
لە بەشی زمانناسی و زمانی کوردی هیچ بەرهەمێک شیاوی خەڵاتی هەڵبژاردە دیاری نەکرا.
بۆچوونی ئێوە