AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢٩ ١٠:٤٩

زەریف:

ئەمریکا چووەتە هەر کوێ، بووەتە هۆی توندڕەوی و تیرۆریزم

ئەمریکا چووەتە هەر کوێ، بووەتە هۆی توندڕەوی و تیرۆریزم

وەزیری دەرەوە وتی: ئەمریکا چووەتە هەر کوێ بووەتە هۆی گوشار بۆ سەر خەڵک و دروست کردنی توندڕەوی و تیرۆریزم لە ئەو ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕێکخراوی دەنگی و ڕەنگی ئێران، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی چوونی بۆ کاراکاس پێتەختی ڤێنزۆئێلا، وتی: هەر کوێ کە ئەمریکا پێی ناوەتە سەری لە ئەوێ ماسەقامگیری دروست بووە. ئەمڕۆ لە کەنداوی فارس و ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها ناوچەی ئەمریکای باشوور، ئەمریکا بە ئامادە بوونی خۆی بووەتە هۆی نائەمنی.

ناوبراو وتی: جێگایەک شک نابەین کە بوونی ئەمریکا لەوێ بووبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری.

زەریف وتیشی: ئەمریکا چووبێتە هەر کوێ بووەتە هۆی گوشار بۆ سەر خەڵک و دروست کردنی توندڕەوی و تیرۆریزم.

News ID 27505

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha