مێروو بخۆن تا شێرپەنجە نەگرن

توێژینەوەگەلی نوێ نیشان دەدات کە مێروو خاوەن ڕێژەیەکی زۆری ئانتی ئۆکسیدانە و خۆراکێکی زۆر گونجاوە بۆ پێشگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تێلگراف، توێژنەوە و تاقیکاریی نوێی تاقمێک لە زانایانی زانکۆی ڕۆمی ئیتالیا کە لە ژۆرناڵی Frontiers in Nutritionدا بڵاو بۆتەوە، نیشان دەدا کە هەندێ مێرووی وەک سێسرکە و کوللە خاوەن ئاستێکی باڵای ئانتی ئۆکسیدانن؛ ئەو مادەیە بۆ کەمکردنەوەی میکانیزمی کیمیایی لەش کە ڕادیکاڵگەلی ئازاد بەرهەم دەهێنن، بایەخێکی زۆری هەیە.

بە وتەی ئەو زانایانە بوونی ڕادیکاڵگەلی ئازاد ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. جگە لەوە توێژینەوەکان نیشان دەدەن کە ڕادیکاڵگەلی ئازاد هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخوشینی دڵ و شەکرەشن. هەڵبەت ئانتی ئۆکسیدان لە چەندین جۆر خۆراکی جۆراوجۆری دیکەی وەک میوه و سەوزیشدا بەدی دەکرێن.

هاوکات کارناسانی مادەی خۆراکی لایان وایە بە پێی توێژینەوەی سەرەوە، هاووڵاتیانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە چەند دەیەی داهاتوودا مێروو دەکەنە بەشێک لە ڕژیمی خۆراکیان. زانایان پاش ئاسیاو کردنی مێرووەکان تێگەیشتن، خەستیی ئانتی ئۆکسیدانی ناو هەندێک مێروو چەندین هێندەی ئاو پرتەقاڵ یان ڕۆنی زەیتوونە.

ئەو توێژینەوەیە نیشان دەدا شیلاوی کرمی ئاوریشم و سێسرکە خاوەن زۆرترین ئاستی مومکینی ئانتی ئۆکسیدانن، بە چەشنێک کە شیلاوی ئەو جۆرە مێرووانە ٥ هێندەی ئاو پرتەقاڵ ئانتی ئۆکسیدانیان هەیە.

لەمناوە کوللە، مێروولەی ڕەش و ئەسپێی ئارد خاوەن زۆرترین ئاستی پۆلی فنۆلەکانن و پۆلی فنۆلیش لە خۆیدا شێوازێکی دیکەی لێکدانەوەی پۆتانسیەلی ئانتی ئۆکسیدانە.

هەروەها شیلاوی ئاوێتەی ڕۆن کراوەی کرمی ئاوریشم، سیسرک و کرمی پەپوولەی ئەفریقایی خاوەن ئاستی ئانتی ئۆکسیدانی دوو هێندەی ڕۆنی زەیتوونە.

News Code 27431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =