هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی گەنجانی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا

هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی گەنجانی ئێران بە بردنەوەی ٧ میدالیای زێڕ، یەک زێو و بۆڕنزێک پاڵەوانی گەنجانی ئاسیا لە تایلەندی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕکابەرییەکانی زۆرانبازی فەرەنگی گەنجانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە رۆژانی ١٨ و ١٩ی مانگی پووشپەڕ لە شاری چۆنبۆریی تایلەند بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی گەنجانی ئێران بە بردنەوەی ٧ میدالیای زێڕ، یەک زێو و بۆڕنزێک پاڵەوانی گەنجانی ئاسیا لە تایلەندی مسۆگەر کرد.

بەهرام مەعرووف خانی لە کێشی ٦٧ کیلۆگرام، محەمەد ڕەزا ڕۆستەمی لە کێشی ٧٢ کیلۆگرام، محەمەد ناقووسی لە کێشی ٧٧ کیلۆگرام، حسێن فرووزەندە لە کێشی ٨٢ کیلۆگرام، حەسەن فرووزەندە لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام، حامد عەبدوولی لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام و عەلی ئەکبەر یووسفی لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرام براوەکانی میدالیای زێری ئەو ڕکابەرییەن و هەروەها سەعید ئەرجومەندی لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام میدالیای زێو و میلاد ڕەزا نژاد لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام میدالیای زێوی زۆرانبازی فەرەنگی ئاسیایان لە گەردەن کرد.

بە شێوەیە تیمی ئێران بە ٢١٨ ئیمتیاز لە پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی ئاسیادا وەستا و تیمەکانی کازاخستان بە ١٤٦ ئیمتیاز و هیندستان بە ١٤٥ ئیمتیاز بە نۆرە پلەی دووهەم و سێهەمی ئەو ڕکابەریانەیان مسۆگەر کرد.

News Code 27361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =