بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی چوارشەممە و لە دیدار لە گەڵ ئیمانۆئێل بۆن ڕاوێژکاری دیپلۆماتی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، وێڕای دەستخۆشی و پێشوازی لە چالاکییەکانی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و هەروەها بۆن، وتی: ئێران بە تواوەتی ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستانی ئاوەڵا هێشتووەتەوە و هیوادارین لایەنەکانی بەرجام لە ئەو هەلە بە باشی کەڵک وەردەگرن تا بگەینە خاڵێکی باش واتا بەڕێوە چوونی تەواوی بەرجام.
سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە بەڵێنەکانی بەرجام لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە بە تواوەتی بەڕێوە بچێت و ئەگەر لایەنەکان پێبەندی بەڵێنەکانیان بن، ئێرانیش هەنگاوی نوێ لە تەواو کردنی بەڵێنەکانی خۆی هەڵدەگرێت.
ئیمانۆئێل بۆن لە ئەو دیدارەدا پەیامی نووسراوی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسای پێشکەشی ڕۆحانی کرد.
Your Comment