نیگەرانین لە کارەکانی تاران/ ئەگەری پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە کاردانەوە بە هەنگاوی دووهەمی بەرجامیی ئێران لە وەڵام بە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و دواخستنەکانی ئەورووپا وتی: لە کارەکانی تاران نیگەرانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جەزیرە، فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی لە کاردانەوە بە هەنگاوی دووهەمی بەرجامی ئێران لە وەڵام بە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و دواخستنەکانی ئەورووپا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: لە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئێران نیگەرانین و داوا لە ئەو وڵاتە دەکەین تا پێبەندی بەڵێنەکانی بێت.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لەم بارەوە وتی: ئەو جۆرە هەوڵانە لاوازکەرەوەی بەرجامن.

ناوبراو لە درێژەدا لە ئەگەری پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجامیش هەواڵی دا.

شیاوی باسە، ئەمڕۆ لە دەستپێکی هەنگاوی دووهەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران بە پێی مادەکانی ٢٦، ٣٧ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتەبێژی دەوڵەت لە سەر هەنگاوی دووهەمی کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکان وتی: ئەمڕۆ مۆڵەتی کۆتایی ٦٠ ڕۆژەی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانە و لە بەر ئەوەی کە خواستەکانی ئێران سەبارەت لە بەرجام وەکوو گەڕانەوەی ڕێژەی فرۆشی نەوت بۆ پێش لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام بەڕێوە نەچووە، کەواتە ئەمڕۆ هەنگاوی دووهەم هەڵدەگرین.

News Code 27296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =