بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی ئیمانۆئێل ماکرۆن لە گەڵ ناوبراو، وێڕای ئاماژە بە جەختی هاوتا فەڕەنسەویەکەی خۆی بۆ پاراستنی بەرجام وتی کە ئێران لە ماوەی ١٤ مانگی ڕابردوودا و سەرەڕای هەموو گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا هەوڵی داوە لە چوارچێوەی سەبرێکی ستراتیژیک، ئەو ڕێککەوتنە بپارێزێت.
سەرۆک کۆماری ئێران گەمارۆ و گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی هەوڵێکی تیرۆریستی و شەڕی ئابووری بە تەواو مانا وەسف کرد و وتی: بەردەوام بوونی شەڕی ئابووری دەتوانێت ببێتە هۆی هەڕەشەی تر لە ناوچەکە و جیهان.
ماکرۆنیش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا بە وتنی ئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا لە سەرەتای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە گەڵ ئەو هەوڵە بە توندی دژایەتی کردووە وتی: یەکێتی ئەورووپا خوازیاری پاراستنی بەرجامە و تەواوی هەوڵەکانی خۆی لە ئەو ڕێگایە بەکار هێناوە.
ئیمانۆئێل ماکرۆن وتیشی: قبووڵی دەکەین کە هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ قەرەبوو کردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا سەرکەوتوو و کارامە نەبووە بەڵام هەموو هەوڵەکانی خۆمان بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو پرسە دەخەینە گەڕ.
Your Comment