بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، میدیاگەلی ڕژیمی زایۆنی لە پێکدادانی پۆلیسی ئیسرائیل و جووە ناڕازییە ئێتیوپیاییەکان هەواڵی دا و بە وتەی سایەدان ئەو پێکدادانە ١٥ برینداری لێ کەوتۆتەوە.
هەزاران کەس لە جووە ناڕازییە ئێتیۆپیاییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو لە کاردانەوە بە کوژرانی گەنجێکی ١٩ ساڵە لە لایەن پۆلیسی ڕژیمی زایۆنی و ناڕەزایەتی بە سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی، دەست داوەتە گرد بوونەوە و خۆپیشاندان.
پۆلیسی ڕژیمی زایۆنی وێرای تێهەڵچوون لە گەڵ خۆپیشاندەران و بریندارکردنیان، لانی کەم ٦٠ کەسی دەستگیر کردووە.
بۆچوونی ئێوە