AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١١ ٠٩:٢٣

بۆ ڕێزگرتن لە ناودارانی بلیمەتی کورد;

یەکەمین کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە دەستیپێکرد

یەکەمین کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە دەستیپێکرد

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وڵات و بە بەشداریی گەورە ناودارانی کورد یەکەمین کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە دەستی بەکار کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر, بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۱۱ی پووشپەڕ کۆنگرەی ناودارانی کورد بە میوانداریی سنه لە هۆڵی مەولەوی زانکۆ کوردستان دەستیپێکرد.

میوانی تایبەتی ئەم کۆنگرە هونەرمەند مەزهەر خالقی , مۆزیسیانی گەوەری کوردە.

هاتنی مامۆستا مەزهەر خالقی بۆ سنە لەسەر بانگهێشت و داخوازی بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ناودارانی کوردە کە بڕیارە ۱۱ و ۱۲ی پووشپەڕ لە زانکۆ کوردستان بەریوەبچێت.

لەو کۆنگرەیەدا ڕێز لە ۳۰ هونەرمەند و بلیمەتی ناوداری کورد لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست، هونەر و فەرهەنگ و وەرزش و ئەدەبیات دەگیردرێت کە یەکێکیان مامۆستا مەزهەر خالقیە.

News ID 27201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha