بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید غەریب سەجادی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: لە دوا دانیشتنی شۆڕای ئیسلامی شاری سنە بڕیار درا کە پێنج شەقامی ئەو شارە بە ناوی ناوداران و بلیمەتانی بواری مۆسیقای کوردی بڕازێتەوە.
سەرۆکی شۆڕای ئیسلامی شاری سنە، وتیشی: ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کە بڕیارە ناویان لە سەر پێنج شەقامی شاری سنە بنەخشێندرێت بریتین لە ماۆستایان مەزهەر خالقی، حەسەن کامکار، بنەماڵەی کامکارەکان، عەبدەلیبییەکان و یووسف زەمانییەکان.
ناوبراو ئامانج لەو کارەی زیندووڕاگرتنی ناوی ناوداران و بلیمەتان و بەرزنرخاندنی خزمەتەکانیان بە فەرهەنگ و مێژووی کورد و شاری سنە ڕاگەیاند و زیادی کرد: ناوداران و بلیمەتانی هەر گەلێک شوناس و ناسنامەی ئەو گەلەن و بەرەکانی داهاتوو لە رێگەی گەورەکانیانەوە گەلی خۆیان دەناسن.
بۆچوونی ئێوە