بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العربیە، عادڵ جوبەیر وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی عەرەبستان سەبارەت بە ئێران هەڵوێستی گرت.
ناوبراو وتی: عەرەبستان خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە. ئێمە پێویستمان بە ئارامشی ناوچەکە هەیە.
جوبەیر پاگەندەی کرد: کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی پتەوە لە سەر ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ هەڵسوکەوتی دوژمنانەی تاران. هێرشی ئێران بۆ سەر ڕێگای دەریاوانی لە سەر جیهان کاریگەری دادەنێت. داوا لە ئێران دەکەین کە هەڵسوکەوتی دوژمنانەی خۆی و پاڵپشتی لە تیرۆریزم ڕابگرێت. بەڵگەی باوەڕ پێکراو هەیە کە ئێران دەستی هەبووە لە هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان. ئێمە پێویستمان بە ئارامشی ناوچەکە هەیە بەڵام ناتوانین لەم پیوەندیدا لە دۆخێکدا کە ئێران زۆر ئازارمان دەدات، کار بکەین. هێرشەکانی ئێران لە ماوەی هەفتەکانی ئەم دواییەدا زیادی کردووە. دۆخی ناوچەکە زۆر مەترسیدارە. ئەگەر ئێران تەنگەڵانی هورموز دابخات ئەوە کاردانەوەی توندی بە دواوە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە