بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنیمەیشێنی "خەونەکان لە قووڵایی" لە نووسین و دەرهێنانی ڕەزا محەمەدی و تۆمارکردنی خوالێخۆشبوو ڕەحیم زەبیحی و بەرهەم هێنانی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان لە بەشی کێبەرکێی چواردەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لینۆلیۆم (LINOLEUM)ی ئۆکراین وەرگیرا.
ئەم ئەنیمەیشێە ١٠ خولەکییە بە شێوەی ئاوێتەکاریی تەکنیکی شێوەکاری لە سەر شووشە و فیلم گرتنی تاک فریمی و ئیدیتی کەمپیوتێری بە قەڵەمی پڕۆفێشناڵی ئینتووس ئامادە کراوە کە لە ١٤٠٠٠ هزار فریمی شێوەکاری پێکهاتووە.
ستافی کاریی بەرهەم هێنانی ئەنیمەیشێنی "خەونەکان لە قووڵایی" پێکهاتوون لە ڕەزا محەمەدی (نووسەر و دەرهێنەر)، غەزالە محەمەدی (ئەنیماتۆر، فیلم گرتن و ئیدیتی کەمپیوتێری و ئیدیت)، حەسەن قورچیان (دەنگ دانەر و داڕێژەری دەنگ و مۆسیقا)، سوهراب نووربەخش (ئاتالۆناژ) و هەروەها خوالێخۆشبوو ڕەحیم زەبیحی (تۆمارکار).
چواردەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لینۆلیۆم (LINOLEUM)ی ئۆکراین لە رۆژانی ٤ تا ٨ی سپتامبێر (١٣ تا ١٧ی خەرمانان) بەڕیوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە