بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە, محەمەد مورسی پاش 20 خولەک لە دادگایی کردنەکەی لەسەرخۆی چوەو دواتر کۆچی دوایی کرد.
مورسی تەمەن 67 ساڵ لەساڵی 2012 و پاش شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و لەسەرکار لابردنی حوسنی موبارەکی سەرۆکی 30 ساڵەی ئەو وڵاتە، بووە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر.
دواتر پاش خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی جەماوەری و لەرێگای کودەتایەکی سەربازییەوە، لەمانگی تەموزی 2013 لەدەسەڵات دورخرایەوە و بەتۆمەتی پێشکەشکردنی زانیاری نادروست لەکاتی کاندیدبوونیدا دەستگیرکراو سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
مورسی لەدادگای تاوانەکانی قاهیرە لەگەڵ 23 زیندانیکراوی تر بەتۆمەتی پەیوەندیان لەگەڵ رێکخراوی حەماس دادگای کراوە و پاش تێکچوونی باری تەندروستی مورسی، دادگا دانیشتنەوەی بۆ سبەینێ دواخستوە.
Your Comment