ئێران فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە دەریای عومان پێکاوە

گرووپی تیرۆریستی سێنتکام ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان سەبارەت بە کردنە ئامانجی فڕۆکەوی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە لە ئاوەکانی دەریای عومانی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، گرووپی تیرۆریستی سێنتکام لە بەیاننامەیەکی بێ بنەمادا ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان سەبارەت بە کردنە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە لە ئاوەکانی دەریای عومانی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو کارە سەرکەوتوو نەبووە.

لە ئەو بەیاننامە ئاماژە کراوەتە سەر هێرشێکی تر بۆ سەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تر کە بە پێی پاگەندەی گرووپی تیرۆریستی سێنتکام کاری حوسییەکانی یەمەن بووە و تێیدا فڕۆکەوی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکییەکان لەناو چووە.

گرووپی تیرۆریستی سێنتکام لەم بارەوە دەڵێت کە دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومان کرایە ئامانج، مووشەکێکی زەوی بە ئاسمانی ئێران، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ٩ MQ ئەمریکا کرایە ئامانج تا بەر بە بینرانی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر نەوت هەڵگرەکانی کوکوکا کوریجس بگیردرێت.

بە پێی ئەو بەیاننامە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا کاتژمێر ٦:٢٠ خولەک بە کاتی ناوچەیی و خولەکێک پێش ئەوەی کە بە شێوەی ناسەرکەوتوو بکرێتە ئامانج، بەرەو نەوت هەڵگری ئالتیر – ئەو پاپۆڕەکەی تر کە هێرشی کرایە سەر- ڕۆیشت و بووە هۆی ئاگرتێبەر بوونی ئەو نەوت هەڵگرە.

بە پێی پاگەندەی تیرۆریستەکانی سێنتکام، هاویشتنی مووشەکی ئێرانی ناسەرکەوتوو بووە و لە نزیکترین هێڵی ڕۆیشتن، نزیک بە یەک کیلۆمتر لە گەڵ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی مەودای هەبووە.

News Code 26987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =