هێرشەکەی دەریای عومان نابێت ببێتە بیانووی شەڕ لە گەڵ ئێران

سێناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکی سەبارەت بە ئەوەی کە هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان لە دەریای عومان ناتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ پێکدادان لە گەڵ ئێران، هۆشداریی دایە ترامپ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، برنی سەندرز، سێناتۆری دیمۆکراتیی ئەمریکایی و بەربژێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی ٢٠٢٠ ی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە سەر ئەوەی کە هێرش بۆ سەر دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومان نابێت ببێتە هۆی بیانوویەک بۆ هێرش بۆ سەر ئێران هۆشداریی دایە ترامپ.

سەندرێرز وتیشی: ئەو ڕووداوە نابێت ببێتە هۆی شەڕ لەگەڵ ئێران، شەڕێک کە بۆ ئێران، ئەمریکا، ناوچەکە و جیهان کارەساتە. ترامپ ئەبێ لە بیری بێت کۆنگرە هیچ مۆڵەتێکی بۆ هێرش بۆ سەر ئێران دەرنەکردووە. بڕیاری تاک لایەنە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران نایاسایی و پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی ئەمریکایە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئەو هێرشە قبووڵ نەکراوە و ئەو ڕووداوە ئەبێ بە شێوەی تەواوی لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێت. ئێستا کاتی ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە کۆ بکەینەوە تا بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کە روو لە زیاد بوونەوە ڕێگا چارەیەک بدۆزینەوە.

News Code 26937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =