بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی هەینی لە کاردانەوە بە پاگەندەکانی بەرپرسانی ئەمریکی لە سەر دەستێوەردانی تاران سەبارەت بە تەقینەوەی دوو نەوتکێش لە دەریای حومان وتی: پاگەندە بێ بنەماکانی واشنتۆن دژی تاران نیشان دەدات کە گرووپی ب نەخشەی ب کە هەر ئەو دیپلۆماسییە ڕووخێنەرەیە، شوێن دەگرێت.
زەریف ئەو قسانەی کە هەژماری فەرمیی لە توییتەر نووسی و زیادی کرد، ئەوەی کە ئەمریکا دەستبەجێ تۆمەتگەلێک دژی ئێران دێنێتە ئاراوە- بە بێ بەڵگەی ڕاستەقینە و ڕاست- بەس ئەو پرسە ڕوون دەکاتەوە کە گرووپی ب، گەڵاڵەی ب یان گرتووەتە پێش: دیپلۆماسی ڕووخێنەر بریتی لە کارەکانی شینزۆئابە- و ئەوەی کە تیرۆریزیمی ئابووری دژی ئێران بشارێتەوە.
من چەند مانگ لەمەوپێش بە وردی سەبارەت بە ئەو سیناریۆوە هۆشداریم دابوو، من دەزانم بیری گرووپی ب لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت.
بۆچوونی ئێوە