بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیدارەی گشتی ڕاگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، عێراقچی ڕۆژی سێشەممە لە دیدار لە گەڵ زەینەلعابدین ڕەشید نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی سەنگاپوور لە کاروباری دەرەوە وێڕای شی کردنەوەی دوایین دۆخی بەرجام و کردەوەی ئێران لە درێژەی پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، وتی: تەنیا پرسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە لە ڕێگای دانوستان و دیپلۆماسییەوە چآرەسەر کرا، پرسی ناڤیکی ئێرانە کە ئەمریکا بە هۆکاری نامەنتقییەوە لێی کشایەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکا ئێستا خەریکی شەڕی ئابووری لە گەڵ ئێرانە و ئەوەش بنەڕەتی زیاد بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەیە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا لە ڕاستیدا ئاسایشی گشتی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج، کەواتە بە بێ ئاگربڕ لە شەڕی ئابووری ناتوانرێت چاوەڕوانی ئاسایش لە ناوچەکە بین.
Your Comment