شەڕی ئابووری ترامپ بناغەی هەموو تەنگژەکانە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی ئابووری ترامپ بناغەی هەموو تەنگژەکانە، وتی: پێشوازی لە خواستی ئەڵمانیا دەکەین کە دەیەوێت هەنگاوی کردەیی بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و پاراستنی بەرجام هەڵگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە دیدار و گفتوگۆ ڕاشکاوانەی خۆی لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی خۆی نووسی: " گفتوگۆی ڕاشکاوانە لەگەڵ هایکۆ ماس؛ پێشوازی لە خواستی ئەڵمانیا دەکەین کە دەیەوێت هەنگاوی کردەیی بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و پاراستنی بەرجام هەڵگرێت.

ئەوەشی نووسیوە کە ئێمە وئەڵمانیا هاوڕابووین کە دەبێ وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆ بکەن و ئەمە زەروورییە. بەڵام شەڕی ئابووری دۆناڵد ترامپ بناغەی هەموو تەنگژەکانە.

News Code 26866

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =