ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی کەرتی پێترۆشیمی ئێران سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە داسەپاندنی گەمارۆی نوێ لە دژی گرووپێکی پیشەسازیی پێترۆ شیمی ئێران و کۆمپانیا هاوپەیوەندەکانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە تایبەتییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە هەنگاوێکی دژبەرانەی دیکەی دژی گەلی ئێران، لە داسەپاندنی گەمارۆگەلی نوێی دژی گرووپێکی پیشەسازیی پێترۆ شیمی (کیمیای)ئێران و کۆمپانیا و کەرتە هاوپەیوەندەکانی هەواڵی دا.

ئەو وەزارەتخانەیە رۆژی هەینی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ناوی "کۆمپانیای پیشەسازیی پێترۆکیمیای کەنداوی فارس" وەک گەورەترین گرووپی پیشەسازیی چالاک لە کەرتی پیترۆکیمیای ئێران و ٣٩ کۆمپانیای هاوپەیوەند و نووسینگەی فرۆشی خستۆتە ڕیزی گەمارۆ نوێیەکانی دژی ئێران.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، گرووپی پیشەسازیی باسکراو سەرجەم لە سەدا ٤٠ی بەرهەمە پیترۆکیمیاییەکانی ئێرانی بەرهەم هێناوە و لە سەدا ٥٠ی پشکی هەناردەی ئەو بەرهەمەی لە ئەستۆیە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا "کۆمپانیای پیشەسازیی پێترۆکیمیای کەنداوی فارس" بە هۆی پاڵپشتیی لە قەرارگای سازێنەری خاتەم کە بە گوێرەی پاگەندەی واشنتۆن باڵی ئابووریی سوپای پاسدارانە، گەمارۆ دراوە.

لەمناوە ستیڤ منۆچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ئیدعای کردووە کە واشنتۆن بە گەمارۆدانی ئەو گرووپ و کۆمپانیانە هەوڵ دەدا پێشگری بکات لە دابین کردنی دارایی سوپای پاسداران.

News Code 26794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =