کۆبوونەوەی مەککە و وەڵامی ڕاشکاوانەی بەغدا بە هەڵوێستی دژە ئێرانی ڕیاز

دژایەتی ڕاشکاوانەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە بەیاننامەی دژە ئێرانیی سەرکردەکانی عەرەب لە دانیشتنەکانی مەککەی پیرۆز، پەیامێکی ڕوونە لە لایەن بەغداوە بۆ هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانی عەرەبستان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: لە کۆتایی حەوتەی ڕابردوو شاری مەکەی پیرۆز میوانی سێ دانیشتن بوو کە مەلەک سەلمانی پادشای عەرەبستانی سعوودی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا بەڕێوەی برد. لە سەرەتادا ٢ دانیشتنی سەرکردەکانی عەرەب و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس بەڕێوە چوو و پاش ئەوە دانیشتنی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری مەکە بەڕێوە چوو.

پادشای عەرەبستان بە ئامانجی لێکدانەوەی دوا گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ناوچە خوازیاری بەشداریی سەرکردەگەلی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەو دانیشتنە نائاساییانە ببوو. بەر لە دەسپێکی دانیشتنەکان، مەلەک سەلمان بە ڕاشکاوی رایگەیاندبوو کە هێرشی یەمەنییەکان بۆ سەر مۆڵگە هەستیار و ستراتژییەکانی سعوودی و هەروەها تەقینەوەکانی بەندەر فەجیرە، هۆکارە سەرەکییەکانی داواکاریی ئەو بۆ بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنانە لە مەکەی پیرۆز بووە.

بە گشتی، لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان ڕای گشتی بە باشی دیتیان کە بە پێچەوانەی پاگەندەی مەلەک سەلمان سەبارەت بە تەرخاندانی ئەو دانیشتنانە بە گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ناوچە، دانیشتنگەلێکی تەواو دژە ئێرانی بووە. بۆ وێنە پاش کۆتایی دانیشتنەکانی مەکە، ئەندامانی بەشداربووی بەیاننامەیەکیان واژۆ کرد کە زیاتر لە سەدا ٩٠ی بە لێدوان و پاگەندەگەلی دژە ئێرانیی بێ بنەما تەرخان درابوو؛ پرسێک کە تەواو پێشبینی دەکرا، کەچی لە هەمان کاتدا درۆی سەرکردەکانی سعوودی سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو دانیشتنانەی ئاشکرا کرد.

لە ڕاستیدا ئامانجی سەرەکی و بنەمایی عەرەبستان لەو دانیشتنانە لە شاری مەکە سازدانی هەڵوێستێکی یەکەی عەرەبی و ئیسلامی لە دژی کۆماری ئیسلامی بوو و سعوودی هەوڵ دەدا لەو رێگەوە، هاوڕیزییەک لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دژی ئێران پێک بێنێت و بەو پلانە هاوپەیمانانی ئێران لە ناوچەدا و لەوان عێراق بۆ لای خۆی ڕاکێشێت؛ پلانێک کە بە ئاوردانەوە لە هەڵوێستی وەفدی عێراقی بە سەرۆکایەتی بەرهەمە ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دانیشتنی سەرکردەکانی عەرەب لە عێراق بێ ئەنجام مایەوە.

لە ڕاستیدا لە دانیشتنی سەرکردەکانی عەرەب لە شاری مەکە کە عەرەبستان خوازیاری بەڕێوەچوونی بوو، پرسێک هاتە ئاراوە کە سعوودییەکان بە هیچ چەشنێک چاوەروانیان نەدەکرد و ئەویش واژۆنەکردنی بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکە لە لایەن بەرهەم ساڵح بوو. سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی دانیشتنەکانی مەکە بە ڕاشکاوی ناڕەزایەتی خۆی بۆ بڕگەکانی ناو ئەو بەیاننامەی دژە ئێرانییە دەربڕی؛ ناڕەزایەتییەک کە لە لایەن زۆربەی میدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە ڕۆماڵ درا.

بەرهەم ساڵح لە میانەی دانیشتنەکانی سەرکردەگەلی عەرەب لە شاری مەکە لە وتاردانەکەیدا وێرای ڕەت کردنەوەی تەواو تۆمەتەکانی سعوودی و هاوپەیمانانی و لەوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین و ... لە دژی ئێران، جەختی کرد: ئێران وڵاتی دراوسێمانە و دەبێ ئاسایشی بپارێزرێت. عێراق رێگە نادات کە ئاسایشی دراوسێکانی بکەوێتە مەترسییەوە". ڕاشیگەیاند: "بەغدا تەواو هەوڵی خۆی بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و دوورەپەرێزی لە بژێرەی توندوتیژی دەخاتە گەڕ".

واژۆنەکردنی بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرکردەکانی عەرەب لە شاری مەکەی پیرۆز لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پاڵپشتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕاستیدا وەڵامێکی ڕاشکاوانە لە لایەن بەغداوە بۆ هەنگاوە دژە ئێرانییەکانی شێخ نشینانی جیهانی عەرەب بوو. بەرهەم ساڵح ئەو پەیامەی دایە سەرکردەکانی عەرەبی و لە سەرووی هەموویانەوە کە بەغدا ناچێتە ناو یاریگەلی دژە ئێرانیی هەندێک لە سەرکردەکانی عەرەبی و رێگە نادا پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران بکەوێتە ژێر کاریگەریی سیاسەتگەریی ڕقئەستوورانەی هەندێک دەسەڵاتی جیهانی عەرەب.

ئەو هەنگاوەی بەرهەم ساڵح لە واژۆنەکردنی بەیاننامەی دژە ئێرانیی دانیشتنگەلی سەرکردەکانی عەرەب لە لایەن عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پێشوازی لێ کرا و ئەویش ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: عێراق بەردەوام ڕایگەیاندووە کە خۆی لە هەر جۆرە ڕیزبەندی و دەستەبازییەکی سیاسی لە ئاستی ناوچەدا بە دوور دەگرێت. هیوادارم رۆژێک کۆنفڕانسە عەرەبی و ئیسلامییەکان لە بری هەڕەشە ناردن و تۆمەت دان لە دیتران، هەڵگری پەیامی ئاشتی و ئاسایش بێت.

لە لایەکی دیکەوە ئەو کارەی بەرهەم ساڵح دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی ناوچەیی بە دواوە بووە و زۆربەی ئەو میدیاگەلە ئاماژەیان بە دژایەتیی ئاشکرا و ڕاشکاوانەی بەغدا لە گەڵ بەیاننامەی دژە ئێرانیی دانیشتنگەلی سەرکردەکانی عەرەب لە شاری مەکەی پیرۆز وەک یەکێک لە گرینگترین ڕووداوەکانی ناو ئەو دانیشتنانە کردووە.

هەر لەو پەیوەندییە ماڵپەڕی عەرەب زمانی "العربی الجدید" لە یادداشتێکدا جەختی کرد: "لەو ڕووەوە کە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنگەلی سەرکردەکانی عەرەب لە شاری مەکە دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەی ئیدانە دەکرد، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەو بەیاننامەیەی واژۆ نەکرد".

کەناڵی "الجزیره"ش نووسی کە عێراق وەک دراوسێیەکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەیاننامەی دژە ئێرانیی دانیشتنەکانی مەکەی واژۆ نەکرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی "القدس العربی"یش ئاوری لەو بابەت داوەتەوە و ڕایگەیاندووە: "عێراق نە تەنیا بەیاننامەی دژە ئێرانیی لە مەکە واژع نەکرد، بەلکوو لە بابەتی ڕوودانی هەر جۆرە شەڕێک لە ناوچەشدا هوشداری دا". هەندێک لە میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە کە هەڵوێستی عێراق لە دژایەتیی لە گەڵ هەڵوێستە دژە ئێرانییەکان لە هەلومەرجێکدا گیراوەتە بەر کە عەرسبتان سعوودی لە دانیشتنەکانی مەکەدا خوازیاری گرتنە بەری هەڵوێستێکی توند و یەکلاکەرەوە لە لایەن تەواو لایەنە بەشداربووەکانی ئەو دانیشتنە لە دژی تارن بووە.

بە گشتی ئەوی ئاشکرایە ئەوەیە کە بەرپرسانی دەوڵەتی بەغدا پەیامێکی ئاشکرا و ڕوونیان ئاراستەی سەرکردەگەلی عەرەبی و لەوان عەرەبستان و ئیمارات کردووە و ئەویش چ نییە جیا لەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە هیچ دۆخێکدا نابێ بکەوێتە ژێر کاریگەریی پەیوەندییەکانی بەغدا لە گەڵ وڵاتانی جیهانی عەرەب. ئەو پەیامە لە ڕاستیدا هاوشێوەی هەمان پەیامە کە بەرپرسانی عێراقی ئاراستەی واشنتۆنیان کرد و ئەمریکا ناچار لە پێدانی مۆڵەتی بەری کرانی بەغدا لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی بوو.

News Code 26766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =