ڕەنگداندوە ڕێوڕەسمی رۆژی قودس لە میدیا جیهانیەکان

میدیاگەلی جیهانی ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە رێپێوانی رۆژی قودس لە دوایی هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان ڕۆماڵ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاگەلی دەرەکی ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە رێپێوانی رۆژی قودس لە دوایی هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان ڕۆماڵ دا کە لە خوارەوە ئاماژە بە مانشێت و ناوەڕۆکی هەندێک لەو میدیایانە دراوە:

"العهد"ی لوبنان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی رێپێوانی ملیۆنی رۆژی جیهانی قودس لە هەموو شارەکانی ئێران بۆ پاڵثشتی لە قودس و ئایدیاڵەکانی فەلەستین و لە دژایەتی لە گەڵ پلانە تێکدەرانەکانی لە دژی فەلەستین بەڕێوەچوو. ئێرانییەکان لە تاران و ٩٥٠ شاری ئێران بە هەڵدانی دروشمی "رۆژی جیهانی قودس شکستی مامەڵەی سەدە و سەپاندنی بایەخگەلی فەلەستین" بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە شکۆمەندە بوون.

"الفرات نیوز"ی عێراق‌یش ڕایگەیاند: رێپێوانی ملیۆنی رۆژی جیهانی فەلەستین لە ئێران دەستی پێکرد.

هەواڵدەریی سووریا "سانا" ڕاپۆرتی دا: رێپێوانی ملیۆنی لە تاران و شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە بۆنەی رۆژی جیهانی قودس و بە ئامادەبوونی هەواڵنێران و وێنەگرانێکی زۆری میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی دەستی پێکرد و بەشداربووان لە رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس وێرای دژایەتی لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەندێک ڕژیمی عەرەبی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئەو ڕژیمی دروشمیان دا.

کەناڵی "السومریه"ی عێراقیش نووسی: رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس لە سەرتاسەری ئێران کە هەموو ساڵێک لە دوایی هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی تاران بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری دەستی پێکرد.

هەروەها کەناڵی "المیادین" لە تاران ڕایگەیاند: ئێرانییەکان بۆ پاڵپشتی لە ئایدیاکانی فەلەستین،٤٠ ساڵە بۆ ڕەخنەگرتن لە هەموو ئەو گوشارانەی بە سەر ئەو گەلەدا هاتووە، بەشداری رێپێوانی رۆژی قودس دەبن و دژی بڕیارەکانی ئەمریکا دەوەستن.

"سپۆتنیک"ی ڕووسیاش ڕاپۆرتی دا: بەشداربووانی رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس لە شارەکانی ئێران، مامەڵەی سەدە و دانیشتنی بەحرەین سەبارەت بە فەلەستین‌یان ئیدانە کرد و بەرخۆدانیان بە تاقە رێگەی ئازادکردنەوەی فەلەستین زانی.

"المنار"یش لە بەشداریی ملیۆنی ئێرانییەکان لە رێپێوانی رۆژی قودس هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند: بەشداربووان دروشمگەلێکی وەک "مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا"یان لە دژی ڕژیمی زایۆنی و داگیرکاری جیهانی هەڵدا. بەشداربووان لەو رێپێوانە لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بە توندی مامەڵەی سەدەیان ئیدانە کرد.

هەروەها کەناڵی "المسیرە"ی یەمەن ئاماژەی بە بەشداریی بەربڵاوی ئێرانییەکان لە ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانی قودس کرد و بڵاوی کردەوە: بەشداربووان لەو رێپێوانە دروشمگەلی "مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا" و "مەرگ و نەمان بۆ ئیسرائیل"یان هەڵدا و هەوڵیان دا زمانحاڵی چەوساوانی گەلی فەلەستین بن و دەنگیان بە گوێی جیهاندا بگەیێنن.

ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوەش دا: لە رێپێوانی ئەوڕۆی جیهانی قودس لە تاران داوەڵی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ئاڵای ئەمریکا سووتێندرا و بەشداربووان یەکدەنگ مامەڵەی سەدە و جەنایەتگەلی ڕژیمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین ئیدانە کرد.

News Code 26744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =