بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی ساڵڕۆژی ئازاد کردنی باشووری لوبنان بە دەوڵەت و خەڵکی ئەو وڵاتە، وتی: چییەتی ڕژێمی ئیسرائیل سەرچاوە لە دەست درێژییەوە دەگرێت، نیشانی دا کە تەنیا ڕێگای بەربەرەکانێ لە گەڵ دەست درێژی دوژمن، وەستان و بەرخۆدانە.
ڕۆحانی لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە: لە درێژەی ئیرادەی نەتەوەی لوبنان، سوپا و بەرخۆدان بۆ پاراستنی یەکێتی و بەرگری لە وڵات، ئێرانیش هەر وەکوو ڕابردوو لە پشت دەوڵەت و نەتەوەی لوبنان بووە و دەبێتیش.
Your Comment