وێنەکانی تەکسی ئاسمانی ئەیرباس ببینن

کۆمپانیای ئەیرباس وێنەگەلێکی لە تەکسی باڵندەی خۆی بڵاو کردووەتەوە. ئەو ئامێرە ئاسمانییە یەک کەسییە و دەتوانێت وەکوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و بە بێ فڕۆکەوان موسافر بگوازێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنجێگت، ئەیرباس چەند ساڵێکە کە لە سەر پڕۆژەی Vahana چالاکی دەکات. ئەو پڕۆکە لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ دروست کردنی کەناڵێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ گواستنەوەی موسافر. ئەو فڕۆکە وەکوو فڕۆکەی ایمۆ چالاکی دەکات.

لە مانگی ژانڤیە تاکسی باڵندەی ئەو کۆمپانیا بە ناوی Alpha One بۆیەکەم جار لە ئاسمان گەشتی کرد. ئێستا ئەو کۆپانیا وێنەگەلێکی لە ، دووهەم نوسخەی نمایشتی ئەو تەکسییە باڵندە بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی ئەیرباس، لە ئەو ئامێرە بۆ ئەنجامی گەشتی تاقی کردنەوەیی کەڵک وەردەگیردرێت بەڵام Alpha Two یەکەم نوسخەی نمایشتی پڕۆژەی واهانایە کە بەشی ناوەوەی داڕێژراوە.

بە وتەی کۆمپانیاکە تاقی کردنەوە سەرەتاییەکانی ئەو ئامێرە سەرکەوتوو بووە. ئاڵبەت ئەو تەکسییە ئاسمانییە بەس بۆ ماوەی چەند چرکە و لە بەرزایی ١٦ پێی زەوی گەشتی کرد. بەڵام تەکسی ئاسمانی ئەیرباس خەریکی گەشەیە و پێش ئەنجامی گەشت بە موسافرەوە تاقی کردنەوەی زۆری پێویستە.

News Code 26651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =