AP ١٣٩٨ گوڵان ٢٩ ١٤:٥٤

ناوی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

ناوی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ناوی بەربژارانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هەریەکە لە نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەمەد حەمەساڵح عومەر، ڕێبوار عەزیز مستەفا و هیوا عەبدوڵا خدری وەکوو پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاگەیاند.

 "بەپێی بڕگەی (٣)ی ماددەی (٤) لە یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک، تا پەسەندکردنی دەستوور ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩، ناوی ئەو پاڵێوراوانەی کە مەرجی یاساییان تێدایە و خۆیان پاڵاوتبوو بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان – عێراق، ڕادەگەیەنێت."

لە بەیاننامەکەدا ناوی هەریەکە لە "نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەمەد حەمەساڵح عومەر، ڕێبوار عەزیز مستەفا و هیوا عەبدوڵا خدر" وەکو پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی هەرێم هاتوون.

News ID 26567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha