بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان وتی: ئەو خۆشنووسە سنەییە لە ڕەمەزانی ۷ ساڵ لەمەوپێشەوە نووسینەوەی قورئانی دەست پێکردووە و توانیویە ئەو کارە لە ٧٣٠ پەڕە تەواو بکات کە ئەو گەنجینە بەنرخە ئێوارەی چوارشەممە ٢٥ گوڵان هاوکات لە گەڵ دەیەمین ڕۆژ لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە ئامادە بوونی هۆگرانی قورئان ڕوونوێنی دەکرێت.
مورادی وتیشی: هاوکات لە گەڵ ڕوونوێنی لە ئەو دوو بەرهەمە پیشانگایەک لە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە بە توانایەی بواری خۆشنووسی بریتی لە ٤٠ تابلۆی خۆشنووسی لە گالری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهەمەنی سنە دەکرێتەوە و تا دووهەمی جۆزەردان بە رووی هۆگرانی ئەو بوارە کراوە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە