بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، زیاد النخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا وتی: دوژمنی زایۆنی خەڵکی سڤیلی لە غەزە کردە ئامانج تا گوشار بخاتە سەر بەرخۆدان . ئەوەی لە غەزە ڕووی دا، نمایشێک بۆ ئامادەیی بۆ شەڕ لە گەڵ دوژمنە کە بە دڵنیایەوە دەیبینین.
ناوبراو درێژەی دا: ڕێککەوتنگەلێک لە نێوان گرووپە فەلەستینییەکان کراوە لە پێوەندی لە گەڵ کاردانەوەی بەپەلە بە دەست درێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی. ئێمە هاوڕێ لە گەڵ بزووتنەوەی حەماس لە قاهیرە بووین و بڕیاری هاوبەشەمان بۆ چالاک کردنەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ وەڵام بە دەست درێژییەکان دوژمن دا.
ئەلنوخالە زیادی کرد: هەرگیز ئیزن نادەین دوژمن بڕیاری نوێی خۆی بە سەر ئێمە بسەپێنێت و ماڵی هاووڵاتیانی فەلەستینی بوردمان بکات بە بێ ئەوەی کە وەڵامێک وەربگرێت. ئەگەر پێکدادانەکان درێژەی هەبێت، تەنیا چەند کاتژمێر تەواوی شارەکانی ئیسرائیل لەوانە تێلاڤیڤ بوردمان دەکەین.
ناوبروا زیادی کرد: ڕێپێوانی گەڕانەوە ڕاناگیردرێت و ئیسرائیل ئەبێ پێبەندی ڕێککەوتنەکانی قاهیرە بێت. پێبەندی ڕژێمی زایۆنی بە ڕێککەوتنەکان بووە هۆی ئەوەی کە پێکەوە لە گەڵ پێکدادانەکان ڕێک بکەوین.
نوخالە درێژەی دا: سەرەکی ترین خواستی ئێمە لە ئەم قۆناغەدا، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ و ڕاگرتنی دەست درێژییەکان دژی ڕێپێوانی گەڕانەوەیە. پێش بینی ئێمە ئەوەیە کە بە هۆی هەوڵەکان بۆ داماڵینی چەکی بەرخۆدان لە غەزە، هاوینی ئەمساڵ شەڕ ڕوو بدات.
ناوبراو وتی: هەوڵگەلێک کە دردرێن، بۆ کۆنترۆڵی کەرتی غەزە و داماڵینی چەکی بەرخۆدانە. ئێمە وەکوو رەوتی بەرخۆدان لە غەزە، تۆکمە و بە ئامادەیی تەواوەوە هەر جۆرە دەست درێژی و هێرشێک دژی غەزە وەڵام دەدەینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەمیشە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان لە پێوەندی بووین و لە گەڵ ڕێبەرەکانی ئەو حیزبە دیدار دەکەین. پرسی بەدیل گیراوانی فەلەستینی لە سەرووی یەکمایەتییەکانی ئێمەیە. دەست خۆشی لە قەتەر دەکەین بە بۆنەی یارمەتی دارایی بە کەرتی غەزە.
بۆچوونی ئێوە