بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میللەت، دوای شەڕی داعش یەکێک لە گەورەترین گرفتەکانی بەردەم ئیدارەی کوردەکانی باکووری سووریا و هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی خێزانەکانی داعش و منداڵەکانیانن کە ئێستا بوونەتە بەڵایەکی گەورە بەسەر ئەو ناوچانەوە.
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ بەهاناوەچوون ڕایدەگەیەنێت كە ٧٥ هەزار لە چەكداران و لایەنگری داعش لە گرتووخانە و كەمپەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندان لە كوردستانی سووریا كە لەو ژمارەیە سێ هەزار و ٥٠٠ یان منداڵن.
ئەو ڕێکخراوە پێشنیاری ئەوەی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە ئەو وڵاتانەی خاوەنی ڕەگەزنامەی باوكی ئەو منداڵانەن، بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانیان، چونکە ئەوان پێیان وایە کە "ئەو منداڵانە بێتاوانن و بەرپرس نین لە كارەكانی باوكیان."
عەبدولکەریم عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی مەدەنی سوریای دیموکرات «مەسەدە» ڕایدەگەیەنێت ئەوان وەک ئیدارەی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا داوایان لە ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ئەو منداڵانە چونکە لە توانای ئەواندا نییە لە خۆیان بگرن.
عەبدولکەریم عومەر بە ڕۆژنامەی "ئاژانس"-ی ڕاگەیاندووە: "ئێستا منداڵانی داعش زیاتر لە چەکدارەکان بوونەتە کێشە بۆ ئێمە، بۆیە هیچ ڕێگا و چارەسەرێک لەبەر دەست نییە بۆ ئەوەی داهاتوویان دیاری بکەین، بەڵام لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆداین کە ڕێگایەک بدۆزینەوە".
ئەو منداڵانە لە یەک ساڵەوە تیایاندایە تا ١٨ ساڵ دوای کوژرانی باوکیان ئهوان لهگهڵ دایکیان یان ههندێکجار به بێ دایک و باوک له کەمپهکاندا ماونهتهوە.
وڵاتانی جیهانیش بە ترسەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵانە دەکەن و پێیان وایە بۆمبێکی تەوقیتکراون لە داهاتوودا.
منداڵانی داعش لەگەڵ ئاوارەکان و خەڵکی ئاسایی جیا کراونەتەوە، چونکە بەرپرسانی هەسەدە باس لەوە دەکەن ئەو منداڵانە ئاسایی نین و توندوتیژی بەرامبەر ئەندامانی کەمپەکان ئەنجام دەدەن، ئەوەش پیشیانی دەدات لە داهاتوودا نەوەکانی داعش مەترسیی گەورەیان لەسەر جیهان درووست کردووە.
ئامینە حەمۆ، یەکێک لە فەرماندەکانی هەسەدە کە سەرپەرشتیی پاراستنی خێزانەکانی داعش دەکات دەڵێت: بەشی زۆریی منداڵەکانی داعش تاساون و ناتوانن بە باشی قسە بکەن بە هۆی ئەو کارە دڕندانەی لە باوکەکانیان بینیویانە و بەشێکیشیان زۆر تووندڕەو و سەرکێشن.
بەرپرسانی یەپەگە لەگەڵ ئەوەدان ئەو منداڵانە باوک و داکیان خەڵکی چی وڵاتێک بێت ئەوا منداڵەکانیشیان ڕەوانەی ئەو وڵاتانە بکرێنەوە، بەڵام ئەم ڕێگەیەش ڕووبەڕووی کێشەیەکی تر بووەتەوە ئەویش ئەو منداڵانەن کە باوک و داکیان نەماوە یان تەنیا باوکیان نەماوە، بۆیە نازانرێت ڕەوانەی چی وڵاتێک بکرێنەوە.
ناوبراو وتویەتی: "تا ئێستا هیچ ڕێگایەک نەدۆزراوەتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ئەو منداڵانە، بەشکیان ڕۆژانە توندووتیژی ئەنجام دەدەن لە کەمپەکاندا، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگایەک بدۆزێتەوە."
هاوکات یەکێکی تر لەو گرفتانەی تر ئەوەیە کە ناکرێت منداڵەکان لە دایکیان جیا بکرێتەوە لە کاتێکدا باوکیان خەڵکی وڵاتێکە و دایکیان خەڵکی وڵاتێکی ترە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەک لەو وڵاتانەی ناسنامەی منداڵەکانیان دیارە ئامادە نین وەریان بگرنەوە.
چەند وڵاتێکی وهکوو ڕوسیا و بهلژیکا ڕازی بوون منداڵهکان بگهڕێنرێنهوە و ژمارەیەکیشیان گەڕاندوونەتەوە، بهڵام ڕازی نین دایک و باوکیان بگهڕێنهوه، ئەوەش گرفتی بۆ درووست کردوون و نازانن بێ دایک یان باوک چیان لێ بکەن.
ئەوەی مەترسیی لە لای وڵاتانی ئەورووپا درووست کردووە ئەوەیە کە منداڵان له لایهن چەکدارانی داعشهوه ڕاهێنانی قورس و هونەری جەنگی و فێری پەروەردە و چەک و تەقەمەنی کراون، واتە لە ڕووی جەستەیی و فکرییەوە پەروەردە کراون ئەوەش مەترسیی گەورەیان دەبێت لە داهاتوودا.
جیهان حەکیم، چاودێری سیاسی باس لەوە دەکات، ئەو مندڵانە لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپدان و ئەوانی تریش سەرلەبەر پێویستیان بە ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی هەیە بۆ ئەوەی لەم دۆخەی تێی کەوتوون ڕزگاریان بێت.
Your Comment