سێهەمین فێستیڤاڵی پرژە لە کامیاران دەستی پێکرد

سێهەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی " پرژە" پاش چوار ساڵ ڕاگیران بە ئامادە بوونی ٥٠ شاعیری هەڵبژاردەی پێنج پارێزگای کوردنشینی وڵات لە کامیاران دەستی بەکار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کامیاران دوانیوەڕۆی هەینی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە وتی: ئامانجی بەڕێوە چوونی ئەو فێستیڤاڵە لە سەر بنەمای وتەی ڕێبەر لە سەر ئەوەی کە زمانی کوردی سەروەتی نەتەوەییە، دانراوە و گەشە پێدانی ئەو سەرمایە نەتەوەیی و فەرهەنگییە ناوچە کوردنشینەکانی بەدواوەیە.

دەبیر حسێن پەناهی بە وتنی ئەوەی کە ئەو فێستیڤاڵە بە هاوکاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کامیاران و ئەنجومەنی ئەدەبی شیوای ئەو شارستانە ئەنجام دەبێت وتی: فێستیڤاڵەکە لە دوو بەشی شێعر و لێکۆڵینەوەی شێعر  بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو فێستیڤاڵە ٣٨٠ شێعر لە تەواوی زاراوە کوردییەکان لە چوارچێوە جیاوازەکانی شێعری لە لایەن شاعیرانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانەوە بەشدار کراون.

سەرۆکی فەرهەنگ و ئیرشادی کامیاران بە ئاماژە بە ئەوەی کە پاش ناوبژیوانی ٥٠ شاعیری هەڵبژێرداو لە پێنج پارێزگای کرماشان، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاو، ئیلام و لوڕستان لە ئەو فێستیڤاڵە بەشدارن زیادی کرد: بەڕێوە چوونی ٢ پەنێلی پسپۆڕی بۆ لێکدانەوەی شیعری هاوچەرخی کوردی و کەڵهوڕی لە ئەو فێستیڤاڵە لە بەرچاو گیراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ١٢٠ شاعیر بەرهەمی بۆ فێستیڤاڵەکە ناردووە، وتی: فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە کۆگای فەرهەنگ و ئیرشادی کامیاران درێژەی هەیە و لە کۆتایی فێستیڤاڵەکە بەرهەمی ١٠ شاعیر وەکوو بەرهەمی هەڵبژاردە، هەڵدەبژێردرێن.

News Code 26324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =