بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، میگێل ئاریاس کانتە کۆمیسێریای یەکێتی ئەورووپا لە کاروباری وزەدا وتی: یەکێتی ئەورووپا بەرجام بە باشترین ڕێککەوتنێک لە بواری پلانی ناڤۆکیی ئێران دەزانێت و پاڵپشتی لێ دەکات.
ناوبراو لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ ڕیک پێری وەزیری وزەی ئەمریکا سەبارەت بە کەوتنە مەترسیی بەرجام بە هۆی هەنگاوەکانی ئەمریکا لە درێژەنەدان بە مۆڵەتی بەری کرانی ٨ وڵات لە کڕینی نەوتی ئێران، هۆشداری دا.
بە وتەی کۆمیسێریای یەکێتی ئەورووپا لە کاروباری وزەدا هەڵوێستی برۆکسێل لە بواری گەمارۆی نەوتیی ئێران، جیاوازە لە گەڵ واشنتۆن.
ئاریاس کانتە جەختیشی کرد کە تا کاتێک تاران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی پابەند بێت، یەکێتی ئەورووپا بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت پابەندنی بەرجام بێت.
Your Comment