ئەنجامدەری تەقینەوەکانی سریلانکا ئاشکرا بوو

دەوڵەتی سریلانکا رایگەیاند کە گرووپێکی ئیسلامی ناوچەیی بەرپرسیارە لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی رابردووی ئەم وڵاتە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، بە هۆی ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردووی سریلانکا کە دەوترێت گرووپێکی ئیسلام خوازی ناوچەیی ئەنجامی داوە لانی کەم ۲۹۰ کەس کوژران و زیاتر لە ۵۰۰ کەس بریندار بوون.

دەوڵەتی سریلانکا دەڵێت: گرووپی جەماعەتولتەوحید بەرپرسیارە لەم هێرشانە و ئەنجامی داوە و تۆرێکی نێودەوڵەتیش یارمەتی بەو گرووپە ناوچەییە گەیاندووە.

News Code 26152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =