یارمەتی نوجەبا بە لافاولێدراوەکانی ئەهواز و حەمیدیە

کاروانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی نوجەبا یارمەتییەکانی خۆی گەیاندە دەستی خەڵکی لافاولێدراوی خووزستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی پێوەندیی و کاروباری مێدیایی نوجەبا لە ئێران، کاروانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا کە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لافاولێدراوی خووزستان و لوڕستان هاتوونەتە ئێران؛ دوێنێ لە ٢ قۆناغی سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆ یارمەتی خەڵکی لافاولێدراوی شارستانی ئەهوازیان دا و جگە لە کاری ئاوەدانی، لە چەند گوند مادەی خۆراکیان لە نێو خەڵکدا بڵاو کردەوە.

لە هەمان پێوەندیدا، ئەندامانی نوجەبا بە ئامادە بوون لە ناوچەی الغدیر هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای ئەهواز لە پەراوێزی جادەی ئەهواز-ئەندیمشک، هەوڵی دروست کردنی سێڵاوبەندیان دا تا ڕێگری بکەن لە چوونی ئاو بۆ ناو شار.

کۆمەڵێک لە فەرماندەکان، بەرپرسانی نووسینگەی پارێزگایی، ئەندامانی باڵای ئەو بزووتنەوە و لە سەروویانەوە حاج نەسر شمری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبرایەتی و جێگری ئەمینداری گشتی نوجەبا بەشداریان لەم کارە کردووە.

بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا هەروەها هێزە خۆبەخشەکانی خۆیان لە ٣ گرووپی جیهادی ناردە ناوچە جیاوازەکانی شاری ئەهواز و حەمیدیە تا یارمەتییە کۆ کراوەکان بگەیێننە دەستی خەڵکی لافاولێدراو.

شیاوی باسە کاروانی بزووتنەوەی نوجەبا کە بریتیە لە ١٠٠ ئۆتۆمبیلی سووک و قورس لە شەممەوە هاتوونەتە ئێران؛ یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی عێراقیان بۆ لافاولێدوارەکانی ئێران هێناوە.

News Code 26056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =