کونسێرتی خێرخوازی عادڵ نادری بۆ لافاولێدراوانی وڵات

عادڵ نادری بە هاوڕیی ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی کوردستان کونسێرتێکی خێرخوازی لە شاری سنە بەڕێوە دەبات و کۆی داهاتی ئەو کونسێرتەش بۆ لافاولێدراوانی وڵات خەرج دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادڵ نادری هونەرمەندی کوردستانی بە هاوڕیی داریووش گوودەرزی و به ژەنیاریی ئۆرکێسترای فلارمۆنیکی کوردستان، کاتژمێر ٢١ی ئەمشەو (دووشەممە) ۲۶ی خاکەلێوە کۆنسێرتێکی خێرخوازی لە پێناو یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان و لافاولێدراوانی پارێزگاکانی گوڵستان، لورستان و خوزستان لە هۆڵی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕیوە دەبات.

لەو کۆنسێرتەدا کە بە هاوکاریی حەوزەی هونەری کوردستان بەڕێوە دەچێت، ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی کوردستان وەک یەکێک لە لێهاتووترین گرووپگەلی ئۆرکێستراڵی وڵات بە رێبەریی مامۆستا مەهدی ئەحمەدی دوایین داڕشتەگەلی مۆسیقایی ئاراستە دەکات.

News Code 26040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha