بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیووز، هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنەکانیان دژی پاشماوەکانی داعش لە سەرانسەری ئەو ناوچانەی پێشتر ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش داگیری کردبوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا دوێنێ ۳ خۆکوژی داعشی کراونەتە ئامانج و کوژراون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە خۆکوژە داعشییەکان دەیانەویست خۆیان لە هەندێ ناوچەی شاری ئەنباردا بتەقێننەوە.
Your Comment