عومان خاڵێکی گرینگ لە خولگەی ستراتیژی ئێران دەبێت

سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوەکانی ئێرانی قوتابخانەی خوێندنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقی زانکۆی لەندەن پێی وایە عومان خاڵێکی گرینگ لە خولگەی ستراتیژیکی ئێران دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: لەم دواییەدا عومان ڕێککەوتنێکی لە بواری هاوکاری و تۆکمە کردنی پێوەندی سەربازی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا واژۆ کرد.

لە ئەو ڕێککەوتنە ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە ئیمکانات لە بڕێک لە بەندەرەکان و فڕۆکەخانەکانی عومان بە تایبەتی بەندەری الدقم دراوەتە هێزە ئەمریکییەکان. ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان موحەمەد بێن ناسر بێن موحەمەد ڕاسبی بەرپرسی گشتی وەزارەتی بەرگری و مارک جی سیفرز باڵوێزی ئەمریکا لە عومان واژۆ کراوە.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە دەست پێڕاگەیشتنی ئەمریکا بە ئاوەکانی کەنداوی فارس و کەڵک وەرگرتن لە دوو بەندەری ستراتیژیکی دقم و سەلالە هەڵکەوتوو لە عومان ئاسانە.

بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن ئەو ڕێککەوتنە ئیزنیان پێ دەدات کە سوپای ئەو وڵاتە ئاسانتر و باشتر دەستیان بگاتە کەنداوی فارس و کەمتر کەشتییە سەربازییەکان لە تەنگەڵانی هورموزەوە هاتوچۆ بکەن.

لە گفتوگۆ لە گەڵ پڕۆفسۆر ئارشین ئەدیب موقەدەم سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوەکانی ئێرانی قوتابخانەی خوێندنەوە رۆژهەڵاتی و ئەفریقییەکانی زانکۆی لەندەن ئەو ڕێککەوتنە لێک دراوەتەوە.

لەم دواییەدا رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و عومان بۆ کەڵک وەرگرتن لە دوو بەندەری ستراتیژیکی دقم و سەلالە واژۆ کرا. گرینگایەتی ئەو ڕێککەوتنە بۆ ئەمریکا چییە؟

دەوڵەیت ترامپ خەریکی ئەنجامی دانوستانێکە کە سەرتر لە توانیە. لە هەر پێکدادانێکی گرینگ، ئەوەی کە ئەگەری هەیە لە کەنداوی فارس ڕوو بدات هەر بە تەنگەڵانی هورموزەوە بەستراوەتەوە. دوو هۆکار بۆ ئەو بڕیارە هەیە: یەک هۆکار پشت ڕاست کردنەوەی ئەو پرسەیە کە لە ئەگەری پێویست بوون ئێران توانای سەربازنی پێشکەوتووی بۆ کۆنترۆڵی ئەو تەنگەڵانە هەیە و هۆکاری دووهەم توڕەیی لە دەسەڵاتی چین بە سەر ئەو ناوچە، بە تایبەتی بە پێی یەکەم بنکەی سەربازی دەریایی ئەوان لە بابولموندەب لە کۆماری جیبووتی.

هەروەها چین تەنانەت لە بنکەیەک کە بڕیارە لە پاڵ بنکەی دقم چێ بکرێت سەرمایەدارێکی گەورەیە.

گرینگایەتی ئەو ڕێککەوتنە بۆ عومان چییە؟

لە ناوچەیەک وەکوو ڕۆژاوای ئاسیا کە تووشی پێکدادانی ناوخۆییە وڵاتگەلێک کە تەنیا بە دوای بازاڕن وەکوو عومان هەمیشە لە وڵاتێکی تر بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆی کەڵک وەردەگرن.

جودا لە پرسی ئەمنیەتی، ئەو وڵاتە بیر لە ئەو دانوستانە وەکوو سەرمایەدانەریێکی گەورەی بیانی لە یەکێک لە هەژارترین ناوچەکانی خۆی دەکاتەوە.

سیاسەتی دەرەوەی عومان بە گشتی بێ لایەنانەیە و هەوڵ دەدات بۆ دروست کردنی باڵانس لە پێوەندی لە گەڵ وڵاتگەلێکی جیاواز. بۆ نموونە لە هەمان کاتدا کە پیوەندی باشی لە گەڵ ئێران هەیە پێوەندی باشیشی لە گەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا هەیە. موسەقەتچۆن توانیوە ئەو باڵانسە لە پێوەندییەکانی دروست بکات؟

عومان لە زۆربەی پێکدادانەکان ڕۆڵی ناوبژیوانی هەبووە و درێژەش دەداتە کارەکەی. ئەبێ بڵێم ئەو ناوبژیوانییە کاری کەسێکی ڕاست بێژ دژوار دەکاتەوە؛ بە تایبەتی عومان ئەوەی کە ئومان ئاسایشی خۆی لە ڕێگای ئەمریکاوە دابین دەکات.

تەنیا ڕێگا چارەی دەرباز بوون لە ئەو پرسە پێچراوە و مسۆگەر کردن عومان وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ ڕێککەوتن لە گەڵ چین، ڕووسیا یا هەردووکیانە. ئەوانە زانستی سیاسی سادەیەکە.

ئایا ڕێککەوتنی ئەم دواییە لە سەر پێوەندی عومان لە گەڵ ئێران کاریگەری دەبێت؟

بە ناچار عومان وڵاتێکی ئەوەندە سەربەخۆ نییە چونکوو بە جۆرێک لە ژێر کاریگەری واشنتۆنە، ئەوە بۆ وڵاتێکی سەربەخۆ و سەرکەوتوو بە مێژوویەکی ساماندا بە دڵنیاییەوە پێگەیەکی باشی نییە.

ئێرانیش ناتوانێت ئەو پرسە لە بەرچاو نەگرێت. ئێران وتوویە لە هەر حاڵدا بەرژەوەندییەکانی خۆی شوێنگیری دەکات وعومانیش بە دڵنیاییەوە خاڵێکی گرینگ لە خولگەی ستراتیژیکی ئێران دەبێت.

News Code 25968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =