بە ڕاپۆرتی ئاژاسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ی لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی عەباس و ڕۆژی گیانباز لە وتەدانێکدا وتی: ئەمڕۆ سەدان ئەسیری فەلەستینی بە هۆی کارەکانی زایۆنییەکانەوە مانیان لە خواردن گرتووە.
وتیشی: ئەمریکا خودی تیرۆریزمە، ناوەندی تیرۆریزم و چییەتی تیرۆریزمە. ئەمریکا پشتیوانی تیرۆریزم نییە بەڵکوو دەوڵەتی ئەمریکا تیرۆریزم و عەقڵی تیرۆریستیە و کارەکانی تیرۆریستیە و ئێمە لە بەرانبەر ئەم تیرۆریزمەدا دەوەستین کە گەورەترین نمانەی لە کوشت وبڕی هیرۆشیما بوو.
سەید حەسەن نەسروڵڵا زیادی کرد: ئەمریکا ئوممەتی ئیسلام بە هۆی ئیسرائیلەوە تەشهیر دەکات و گرووپی تیرۆریست دروست دەکات و یارمەتیان دەدات و پاشان دێت و پارێزەرانی پیرۆزییەکان و ئابڕوو و سەروووری نیشتیمانی بە تیرۆریست ناودەبات.
وتیشی: ئەمە ئەوپەڕی بێ شەرمی و حەماقەتە. ئەمڕۆ ئەوپەڕی بێ ئابروویی ئەمریکا دەبینین. ئەمریکا ڕێکخراوەیەکی سەربازی فەرمی وڵاتێک کە لە جیهاندا ناسراوە بە تیرۆریست دەزانێت. سوپای پاسداران ڕێکخراوەیەکی جەهادی و گەورەیە.
Your Comment