ئەمریکا بە هۆی تێکشکانی داعشەوە ڕقی لە سوپای پاسدارانە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: سوپای پاسداران لەگەڵ ئەرتەش و گەلی سووریا و بە هاوکاری رووسیا سەرەکی ترین رۆڵی بوو لە شکست دانی داعش و هەر بۆیە ئەمریکا ڕقی لە سوپایە.

عەلائەدین برووجێردی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناوبردنی سوپای پاسداران، وتی: سوپای پاسداران بەشێکی گرینگی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە دڵی گەلی ئێران هەستاوە و خەڵک لایەنگرین.

برووجێردی وتیشی: شرۆڤەی کاری دزێوانەی ئەمریکا ئەمەیە کە چون ئەمریکا پشتیوانی جیدی داعش بووە و یارمەتی خۆری داوە لە سووریا و سەرکردەکانی داعشی لە زیندان رزگار کرد و بریندارانی داعشی لە ئیسرائیل دەرمان کرد، هەر بۆیە خەریکە تۆڵە لە سوپای پاسداران دەکاتەوە.

News Code 25958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =