پێوەندی بەغدا لە گەڵ هەندێ وڵات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ترامپ دژی سوپا

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە لە ڕێگای پێوەندی لە گەڵ بەرپرسانی عەرەبستان و میسر و دەوڵەتی ئەمریکاوە هەوڵی داوە کە ڕێگری بکات لە هەوڵی ئەو وڵاتە لە دانانی ناوی سوپای پاسداران لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بغدا یەوم، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی سێسەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی پاش بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند کە بەغدا بۆ ڕێگری لە بڕیاری ترامپ، لە گەڵ ڕیاز، قاهیرە و واشنتۆن پێوەندی گرتووە بەم حاڵەوە هەوڵەکانی بێ ئاکام بووە.

عەبدولمەهدی لەم بارەوە وتی: هەوڵمان دا رێگری بکەین لە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە سوپای پاسداران لە ڕێگای پێوەندی لە گەڵ سەلمان بێن عەبدولعەزیز، پادشای عەرەبستان، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر و تەنانەت دەوڵەتی ئەمریکا، بەم حاڵەوە ترامپ لە سەر بڕیاری خۆی پێداگری دەکرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وتیشی: ئێمە پێوەندیمان لە گەڵ هەمووان دەپارێزین و خۆمان بە دوور دەگرین لە پێکدادان و ئاڵۆزی، بە ئێران و ئەمریکاش ڕادەگەیێنین کە نامانەوێت عێراق ببێتە شوێنی ململانێ و شەڕ.

ناوبراو وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە بڕیاری ئەمریکا لە سەر سوپا هەڵەیە بەم حاڵەوە ئەو وڵاتە لە سەر ئاوەها بڕیارێک پێداگری کردووە، هۆشداری دا کە ئەو کارە ئەگەری هەیە پاشهاتی نەرێنی لە سەر عێراق و ناوچەکە هەبێت.

News Code 25956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =