بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ ذووشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ هاوتای تورکیایی خۆی لە مسکۆ جەختی کرد: بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریگەلی سەربازی – تەکنیکی لە نێوان مسکۆ و ئەنقەرە و کۆتایی ڕەوتی ڕادەست کردنی سیستەمی مووشەکی لە رۆژەڤی دیداری ئەمڕۆدا بوو.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتیشی: بڕیارمان دا پەیوەندیی دوو لایەنەمان لە گەڵ تورکیا لە چوارچێوەی هاوکاریگەلی چڕ و پێشکەوتوودا پەرە پێبدەین.
پووتین جەختی لەوەش کرد: لە گەڵ پریزیدێنت ئەردۆغان سەبارەت بە سووریا بە شێوەی جیدی گفتوگۆمان کرد؛ ڕووسیا و تورکیا وەک وڵاتانی دەستەبەرکەری ئاگربڕ لە سووریا هەوڵێکی زۆریان بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە ئاستانەدا داوە.
شایانی باسە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە گەڵ وەفدی یاوەری سەردانی ڕووسیای کرد.
Your Comment