کاردانەوەی توندی حەشدی شەعبی بە وتەکانی ساڵح موتڵەق

حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی بە لێدوانێکی بەرپرسێکی پێشووی عێراق نیشان دا و ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە بەشێک لە رێکخراوەی ئەمنی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە رووسیا ئەلیەوم، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە کاردانەوە بە وتەکانی ساڵح موتڵەق، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێک لە ڕێکخراوەی ئەمنی عێراق دێنە ئەژمار و وتەکانی ساڵح موتڵەق هەڵەیە و ئەو تۆمەتانە دژی حەشدی شەعبی هیچ بنەمایەکی نییە و دەستکەوتێکی جگە لە قەیران بۆ بەرژەوەندی سیاسی دوگمانە نییە.

 جەختیش کراوە، حەشدی شەعبی پەیڕەوی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزی چەکدارە. ئێمە مافی پێوشوێنگیری دژی ئەوانەی کە بە دوای ڕەش کردنی ڕواڵەتی حەشدیشەعبین بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین.

 ساڵح موتڵەق پێشتر پاگەندەی کردبوو کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هەندێ ناوچەی عێراقدا هیچ پێگەیەکیان نییە.

News Code 25913

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =