بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەقی پەیامێکدا کە لەم پێوەندییەدا لە لایەن ڕاوێژکاری فەرهەنگی عێراق لە ئێران بڵاو کراوەتەوە هاتووە: لە ڕۆژانی دواییدا وێنەی تاڵمان لە لافاوی قورس و ماڵ وێرانکەرمان لە بەشێکی بەربڵاو لە ئێران بینی کە بووە هۆی خەساری زۆری گیانی و ماڵی. بینینی ئەو ڕووداوە بۆ نەتەوەی عێراق، کە بەردەوام خۆی لە پاڵ هاووڵاتیانی ئازیزی ئێرانی هەست پێکردووە زۆر دژوار بوو.
ئەمن وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی بە بنەماڵەی تەواوی گیانبەخت کردووەکانی ڕووداوی ئەم دواییە، بە دڵنیاییەوە، لە ئامادەیی تەواوی خوێندکارانی عێراقی دانیشتووی ئێران بۆ چوون بۆ شوێنە لافاولێدراوەکان و یارمەتی خۆبەخشانە بۆ کەم کردنەوەی دەردی خەسار بەرکەوتووان هەواڵ دەدەم و ڕایدەگەیێنم کە ئەگەر بەرپرسانی ئێرانی بیانەوێت دانوستانکاری فەرهەنگی باڵوێزی عێراق لە ئێران، دەتوانێت بەرپرسایەتی ڕێکخستن و ناردنی خۆبەخشە عێراقییەکان لە ئەستۆ بگرێت.
دوکتۆر یاسر عەبدولزەهرا حەجاج ڕاوێژکاری فەرهەنگی عێراق لە ئێران
Your Comment