لافاو لە ئێران ۵۳۵ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

وتەبێژی ڕێکخراوەی فریاگوزاری ئێران ڕایگەیاند لە ڕووداوی لافاوی ئەم ڕۆژانەی ئێران تا ئێستا ۵۷ کوژراو و ۴۷۸ بریندار بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لافاوی ئەم دواییەی ئێران تا ئەمڕۆ سێ شەمە ۱۳ی خاکەلێوە, خەساری گیانی لە ۱۵ پارێزگای ئێران داوە.
موجتەبا خالدی ڕایگەیاند: لە لافاوی ئەم ڕۆژانەی ئێران ۲۲ کەس لە شیراز, ۷ کەس لە پارێزگای گولستان, ۵ کەس لە پارێزگای مازەندەران, ۳ کەس لە خوراسانی باکووری, ۳ کەس لە کەهگیلویە و ۵ کەس لە لورستان گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها لە خوراسانی ڕەزەوی, سمنان, هەمەدان, خووزستان, کرماشان, زەنجان , قەزوین و ئیلام و کوردستان هەر کام یەک کەس تا ئێستا گیانیان لە دەستداوە.

News Code 25850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =