بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژیوار فەرەج زادە، دەرهێنەری ١٢ ساڵەی سەقزی، بۆ دەرهێنانی کورتە فیلمی بەڵگەیی "سەرۆک" کە دەڕوانێتە ژیانی دۆخی منداڵان لە سەخڵەتی و هەژاری، خەڵاتی تایبەتیی لیژنەی داوەرانی دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی مسۆگەر کرد.
ئەم فیلمە ٥ خولەکییە، دووهەمین بەرهەمی ژیوارە و بە سەرهاتی منداڵێکی ١٠ ساڵانە دەگێڕیتەوە کە هاوینان بۆ یارمەتی دانی باوکی شوانێتی دەکات.
شایانی باسە، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بە بەشداریی ٢٤ دەرهێنەر لە وڵاتانی عێراق، تورکیا، ئێران، هیندوستان، فەڕەنسا و ئەندۆنێزیا و ...، لە رۆژانی ٨ تا ١٠ی خاکەلێوە لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
بۆچوونی ئێوە