بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان، زانیار لوتفی بەرپرسی یەکەی هونەرگەلی وێنەیی حەوزەی هونەریی کوردستان سەبارەت بە مێهرەجانی پارێزگایی چراغ، وتی: ئەو مێهرەجانە لە خولی سێهەمدا پێشوازییەکی باشی لێکرا و ٦٠ بەرهەمی کورتە فیلم لە هونەرمەندانی فیلمساز چووە قۆناغی ڕکابەرییەوە، کە زۆرترین بەرهەم تایبەت بە حەوزەی هونەریی کوردستان بوو.
وتیشی: بە پێی دەنگی داوەران سێ خەڵاتی بەشی چیرۆکی ئەو مێهرەجانە بە نۆرە ئاراستەی فیلمەکانی زەبح لە دەرهێنانی هاوبەشی ئاکۆ زەندکەریمی و سامان حسێن پوور، ئاڵا لە دەرهێنانی جەلال وەیسی و ئەسب لە دەرهێنانی ڕەسووڵ ئەحمەدی کرا کە هەر سێ فیلمەکە لە بەرهەمەکانی حەوزەی هونەریی کوردستانن.
شایانی باسە مێهرەجانی پاریزگایی فیلمی چراغ ڕەشەممەی ئەمساڵ (١٣٩٧) لە لایەن ڕێکخراوی بەسیجی هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
بۆچوونی ئێوە