بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکای تر، وتی: ئەمریکا لە حاڵێکدا بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤ، وڵاتانی تر بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ ناو دەبات کە خۆی دۆسیەیەکی قورس لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی هەیە و بەردەوام لە لایەن زۆربەی دەوڵەتەکان، بیری گشتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان و هەوالنێرانی تایبەتی ئەو ڕێکخراوە و تەنانت لە ناوخۆی ئەمریکا، بە توندی دەکەوێتە بەر ڕەخنەوە.
قاسمی زیادی کرد: ئەو دۆسیانە کە لە ئەو ڕاپۆرتە لە پێوەندی لە گەڵ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانیش لێکدانەوەی سیاسی، بە ئەنقەست و هەڵە لە بڕێک لە ڕووداوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێرانە کە ئەمریکا بە ئەو کارنامە ڕەشەوە کە هەیەتی لە مافی مرۆڤ، بە دڵنیاییەوە لە ئەو پێگە نییە کە بتوانیت ئەوانە لێک بداتەوە.
قاسمی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە سەپاندنی گەمارۆوە یەک لایەنەکان لە لایەن ئەمریکاوە دژی نەتەوەی ئێران ئاشکرای کرد: دەوڵەتی ئەمریکا گەورەترین پێشێل کاری مافی مرۆڤی ئێران بووە. ئەمریکا بە سەپاندنی گەمارۆوە نایاساییە تاک لایەنە سەروو سنوورییەکان، لە هیچ هەوڵێک لە پێشێل کردنی مافی هاوولاتیانی ئێرانی کۆتایی نەکردووە و بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی و بە تایبەت بەڵگە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، و بە بێ سەرەج دان بە یاساکانی دیوانی نێودەوڵەتی و ڕای نوێنەران و هەواڵنێرانی سەربەخۆی نێودەوڵەتی، لە سەر سیاسەتی چڕ کردنەوەی گەمارۆکان و پێشێل کاری بەربڵاو و بەرچاوی مافی مرۆڤی نەتەوەی ئێران بە ڕقەوە داکۆکی دەکات.
Your Comment