بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یاهۆ نیوز، لێکۆڵەرێکی ناسا ئاوی بەخوڕی لە سەر مانگی دیوە. ئاڵبەت نابێ چاوەڕوان بین لە ئەو ئەستێرە باران ببارێت و ڕۆخانە پێک بێت.
لە هەر حاڵدا لێکۆڵەری گرد Recommaissance لۆیەکی ناو بەناو لە ملکولەکانی ئاوی بینیوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژ لە سەر رووبەری مانگ گیریان کردبوو. هەروەها ئەو لێکۆڵەرە گۆڕانی ئەو ملکولانەشی تۆمار کردووە کە نیشاندەری جووڵەی ئاوە.
بە وتەی ناسا ئەو دەستکەوتە گرینگایەتی زۆری لە لێکۆڵینەوەکانی داهاتووی ئەو ڕێکخراوە بۆ ناردنی گەردوون پێوان بۆ مانگ هەیە.
تا دەیەی ڕابردوو، لێکۆڵەران وا بیریان دەکردەوە کە مانگی بە تواوەتی وشکە و هەر جۆرە ئاوێک تێیدا بە شێوەی هومارێک لە سەهۆڵ لە ژێر چاڵەکان و جەمسەرەکانە.
پێوانی نوێی لێکۆڵەران نیشانی دەدات لە ڕێژەی ئاو لە کاتژمێرە جیاوازەکان لە ڕۆژ جیاوازە.
بۆچوونی ئێوە