فرۆشتنی ئێس ٤۰۰ بە تورکیا تەنیا کارێکی بازەرگانییە

بە هۆی گوشارە توندەکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ی ڕووسی، مسکۆ کاردانەوەی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕشا تودەی، ویکتۆر کلادۆف، بەرپرسی سیاسەتی ناوچەی کۆمپانیای بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە کڕینی مووشەکی ئێس ٤۰۰ لە لایەن تورکیا وتی: فرۆشتنی ئێس ٤۰۰ بە تورکیا تەنیا کارێکی بازەرگانییە.

ئەو زیادی کرد: ئێمە بێ ئەوەی بۆمان گرنگ بێت کێ لە کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ ڕازییە یان نیگەرانە، درێژە دەدەین بە هەنگاوە هاوبەشەکامان.

کلادۆف جەختی کرد: درێژە دەدەین بە پڕۆسەی ڕادەست کردنی ئێس ٤۰۰ بە تورکیا کە بووتە هۆی ناکۆکی نێوان تورکیا و ئەمریکا و لەم کارەش زۆر ئاشکرا دەبین، ئێمە تەنیا چەکی بەرگری بە تورکیا دەفرۆشین کە بەرپرسانی تورکیا داوایان کردووە. ئەمەش تەنیا کارێکی بازەرگانییە.

ئەو لە وڵامی ئەم پرسیارە کە گەر ئەمریکا بە هۆی ئێس ٤۰۰وە فڕۆکەی ئێف ۳٥ بە تورکیا نەدات، ئایا مسکۆ فڕۆکەی سۆخۆ ۳٥ی پێ دەفرۆشی وتی: ئەم شتانە وا بەرەوپێش ناچێت، بەر لە هەر شت ئەوە تورکیایە کە دەبێت بڕیار بدات.

News Code 25508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =