به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕادیۆ ئا‌ڵمانیا، دوای ڕێککه‌وتن له نێوان بروکسێل و ئه‌نقه‌ره بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی هاتنی په‌نابه‌رانی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپایی، نزیک به ۵ هه‌زار په‌نابه‌ر له یۆنان له سه‌ر داوای خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌کانی خۆیان.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاماره‌کان نیشانی ده‌دات که دوای شه‌ڕ له سووریا نزیک به ۷ هه‌زار په‌نابه‌ری سووریایی له ڕیگه‌ی تورکیا و یۆنانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌ورووپا و له وڵاتانی ئه‌ورووپایی وه‌رگیراون.
به پێی ڕێککه‌وتنه‌که که ۳ ساڵه‌یه، بروکسێل له پێناو کۆنترۆڵ کردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران بڕه پاره‌یه‌ک به تورکیا ده‌دکات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که وته‌بێژی لێژنه‌ی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌مباره‌وه وتی: ئێمه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که هه‌ر دوو وڵاتی یۆنان و تورکیا هێشتا کێشه و که‌م و کۆڕیان هه‌یه، تاکوو ئه‌و کاته‌ی که په‌نابه‌ره‌کان پێویستان به پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، ئێمه دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ وڵاته‌کانیان ناکه‌ین.
Your Comment