به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان، به‌همه‌ن مورادنیا وتی: خزه‌متگوزاری له هه‌موو ئێران ئاسایی ئه‌نجام ده‌بێت به‌ڵام جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆزی کوردستان جیاواز بێت و به‌ستێنه‌کان خۆش که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان به پایته‌ختی نه‌ورۆز له ئێران بناسرێت.
ئه‌و زیادی کرد: کاتی نه‌ورۆز کاتی گۆڕانکارییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌م که دۆخ و که‌شێکی جیاواز له پارێزگای کوردستان ساز بکرێت و به‌رپرسان به‌رنامه‌ی جیاوازیان هه‌بێت.
مورادنیا وتی: هیوادارین که جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ زۆر پڕ شادی و به که‌مترین ده‌نگۆوه به‌ڕێوه بچێت و دام و ده‌زگا فه‌رهه‌نگییه‌کان باشترین خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش بکه‌ن و خه‌ڵک بتوانن زیاترین به‌شداری له جه‌ژنه‌کاندا بکه‌ن.
پارێزگاری کوردستان ڕایگه‌یاند: زۆر گرنگه که هه‌موو هه‌وڵمان بخه‌ینه گڕ که زیاترین گه‌شتیار بۆ کوردستان ڕابکێشین و ئه‌مه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر بازاڕ و ژیانی خه‌ڵک هه‌یه و هونه‌رمه‌ندانی بواری پیشه‌ی ده‌ستی هه‌یه. ئه‌مساڵ بڕیار وایه که به‌شێکی زۆر له به‌رنامه‌کان له لایه‌ن ئێنجیۆکانهوه به‌ڕێوه بچێت که هیوادارم هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان ئه‌وان و به‌رپرساندا بوونی هه‌بێت.
مورادنیا جه‌ختی کرد: ئامانجی جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆز دڵخۆش کردنی خه‌ڵکه و به‌رپرسانی دام و ده‌زگاکان نابێت نیگه‌رانی هیچ شتێک بن چون ئه‌م جه‌ژنانه نه سیاسین نه قه‌ومی. ئێمه ده‌مانه‌وێت له ده‌رفه‌تی جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆز بۆ ڕه‌زایه‌تی زیاتری خه‌ڵک که‌ڵک ببه‌ین.
Your Comment