زانیارییه‌کان سەبارەت بە پلانەکانی داعش و سەرکردەکانی لای کێیە؟

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراق ئاماژەی دایە سەر زانیاریگەلی بەنرخ کە سەبارەت بە پلانەکانی داعش لە عێراق، سەرکردەکان و شانە نوستووەکانیان لە بڕێک لە پارێزگاکانی عێراق هەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک قەسەدە زانیاری بەنرخیان سەبارەت بە گەڵاڵەکانی داعش لە عێراق و سەرکردەی شانە نوستووەکانیان لە بڕێک لە پارێزگاکانی عێراقیان دەست خستووە.

ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی قەسەدە ئەو زانیارییانەیان لە ناوچەی باغوزی سووریا پاش بە دیل گرتنی دەیان سەرکردەی ناوداری داعشی کە لە نێوانیاندا سەرکردەی عێراقیش دەبینرێت، بە دەست هێناوە. ئەو زانیارییانە بریتین لە گەڵاڵەکانی داعش لە عێراق، حەشارگەکان، شوێنی مانەوەیان و ناوی سەرکردە شاردراوەکانیان لە برێک لە پارێزگاکانی عێراق.

ئەو سەرچاوە کە ناوی دەرنەخست ئاماژەی کردە سەر زانیاری ئەمریکییەکان سەبارەت بە داعش و گواستنەوەی سەرکردەکانی داعش لە لایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە بۆ شوێنی نادیار بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئەوان و وتی کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەو شوێنە کە سەرکردەکان بۆ ئەوێ گواستراونتەوە ناوچەی کۆبانی لە سووریایە.

News Code 25313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =